به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :" ئیبراهیم جەعفەری " وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ" ئەحمەد ئەبو غەیت" سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب تازەترین گوڕانکاریەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ، ریگاکانی گەڕانەوەی ئەمنیەت و پاوەجیی بۆئەم ناوچەیە وپاڕاستنی بەرژەوەندی وڵاتانی عەرەبی یان لێکدایەوە.
" ئیبراهیم جەعفەری" و" ئەحمەد ئەبو غەیت" لەم دیدارەدا لەسەر پێویستیی دەوری چالاکی کۆمکاری عەرەب لە درێژەی وتووێژەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی ، نێزیک وهاوڕەوت کردنی ڕوانگەکان جەختیان کرد.
لەم دیدارەدا هەروەها دوو وڵات خوازیاری ، بەدیی هێنانی کەش وهەوای متمانە ، هاوکاری وپاڕاستنی یەکیەتی وهاودڵی لە ڕیزی عەرەبەکان وبەربەرەکانی لەگەڵ کێشە هاوبەشەکان بوون .
ترۆریستانی داعش لە ساڵی دووهەزارو چواردەدا نێزیک بە یەک لەسێی ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراقیان داگیر کرد بەڵام سوپا وهێزەکانی جەماوەری عێراق توانیان زۆرێک لە ناوچەکان لەژێر داگیر کاری ترۆریستەکان ئازاد بکەن و هەڵمەتی ئازاد کرانی موسڵ دەتوانێ زەبری دواجار بوەشێنێ لە داعش....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٣٥
News ID: 781811
وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لەبارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچە ووتوێژی کرد.